سبەی پێنجشەممە موچەی ئەم دو شوێنە دابەش دەكرێت
  2020-02-26       2323       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی موچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٠/٢/٢٧ ‌موچه‌ی دیوانی جاودێری دارایی و ده‌زگای مین‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئابوری هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناكه‌وێت‌و 30 ڕۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام زیاتر له‌ 35 ڕۆژه‌ زۆربه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی‌ كردوه‌، موچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ 2019یه‌.

بەپێی قسەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هێشتا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتۆتە هەولێر كە مانگانە لەلایەن حكومەتی بەغداوە رەوانە دەكرێت و حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە پشتی پێ دەبەستێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×