نێرگەلەکێشان لەسنوری پارێزگای هەولێر قەدەغەدەکرێت
  2020-02-26       618       

قائیمقامی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە نێرگەلەكێشان لەشوێنە گشتییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر قەدەغەدەكرێت.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا لەزاری نە‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێرەوە، رایگه‌یاند، نێرگه‌له‌كێشان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.

قائیمقامی هه‌ولێر وتوشیەتی، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نه‌بێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و سزا ده‌درێت.
ئەو رێوشوێنانە لەچوارچێوەی پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دێن بۆ بەرەنگاربونەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×