چەند بڕیارێك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
  2020-02-26       1165       

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی و ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێك دراون كە یەكێك لەوانە قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشانە لە كافتریاو شوێنە گشتیەكان و داخستنی مەلەوانگەكانە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦/ ٢/ ٢٠٢٠، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا سەرپەرشتیی كۆبونەوەی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی كردوە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پەیوەست بە ڕێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەكۆبونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دراون:

١. لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەمو بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆبونەوەی ڕۆژی ٢٥/ ٢/ ٢٠٢٠ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و بڕیارو ڕێنمایی‌و بەیانەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆو تەندروستی لە كۆبونەوەی ڕۆژی ٢٢/ ٢/ ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆو ڕاسپاردەكانی كۆبونەوەی ڕۆژی ٢٣/ ٢/ ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و كۆبونەوەی ڕۆژی ٢٤/ ٢/ ٢٠٢٠ی فەرمانگە پەیوەندیدیدارەكانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی.

٢. میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارو بەیان‌و ڕێنمایی‌و ڕاسپاردەكان دیاریكران، هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ئەو ژمارەو خزمەتگوزاریی‌و شوێن‌و چاودێری تەندروستی‌و پاراستنی ئەو هاوڵاتیانەی لە چین و كۆماری ئیسلامیی ئێران و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە گەڕاونەتەوە، كران.

٣. ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی وردی دەروازە نێودەوڵەتی‌و مەرزو بازگەكان بۆ بەردەوامبونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیاریكران.
٤. جەخت كردنەوە لەسەر داخستن‌و چاودێریكردنی وردی ڕێگا نایاساییەكانی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

٥. هەر هاوڵاتیەك لەو شوێنانەوە گەڕابێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە لەپێشەوە باسكران لەدوای (٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠)ەوە، بە هەر ڕێگاو ئامرازێك، پێویستە خۆیان بە دەزگا تەندروستیەكان بناسێنن، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

٦. هاتوچۆی پەناهەندەو ئاوارەكان بۆ شارەكانی تر قەدەغەیەو هەر كەسێك شوێنەكەی خۆی لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەم ماوەیەدا بەجێ‌ بهێڵێت، ڕێی پێ نادرێت بگەڕێتەوە پارێزگای سلێمانی تا كاتێكی نادیار.

٧. دوای بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی، خەرجیی پێویست بۆ گشت پێداویستیە لۆجیستیی‌و خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لەڕێی پارێزگای سلێمانیەوە تەرخان كران.

٨. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راسپێردرا بەپێی ئەو بودجەیەی تایبەتە بە كەلوپەلی تەندروستی‌و هەڵمەتی هۆشیاری‌و ڕاهێنان لە وەزارەتەكانی تەندروستی و داراییەوە تەرخان كراوە، كاری پێویست بكات بۆ دابینكردنی پێداویستیە تەندروستیەكان.

٩. قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت راسپێردران، كە بەوردی و لێپرسینەوەی تەواوەوە ڕێ لە هەر قۆرخكاریی‌و نرخ بەرزكردنەوەو كەلوپەل شاردنەوەیەك بگرن‌و هەركەس سەرپێچی بكات بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.

١٠. پرۆسەی پشكنینی زانستی تاقیگەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە دەستی پێكراوەو لە ڕۆژانێكی نزیكدا دەتوانرێت پشكنینی تەواو بۆ هەر گومانلێكراوێك بكرێت.

١١. هەمو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لەڕێی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی ترەوە ڕاسپێردران بۆ ڕێگریكردن لە هەر كۆبونەوەو چالاكی‌و بۆنەو یادێكی گشتی، كە كۆبونەوەو بەریەككەوتنی كۆمەڵایەتی تێدا ڕوبدات.

١٢. سەردانیكردنی نەخۆش‌و ڕاگیراو بەندكراوەكان تا كاتێكی نادیار قەدەغەیە.

١٣. (قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشان لە كافتریاو شوێنە گشتیەكاندا، داخستنی مەلەوانگەكان، ڕاگرتنی لایڤ میوزیك)و، هەر شوێنێكی تریش، كە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت بەپێویستی بزانن دەگرێتەوە تا كاتێكی نادیار.

١٤. هاتنی گروپی گەشتیاریی و هاتنی گەشتیار لە كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە، تا كاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێت. پێویستە هەمو دامەزراوە گەشتیارییەكان پابەندی تەواوی ئەم بڕیارە بن.

١٥. پێویستە هەمو كەسێك بەوردی ڕێنماییە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پەیوەست بە خۆیان‌و ماڵا‌و شوێنی كاركردن‌و شوێنە گشتیەكان پەیڕەو بكەن بۆ خۆپارێزی باشتر.

١٦. تەنها سەرچاوەی ڕاگەیاندنی زانیاری‌و ئامارەكانی پەیوەست بەم پەتایە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هەر زانیاری‌و واتەوات و راگەیاندنێكی نافەرمیی ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×