روحانی: ئەمریكا دەیھەوێ كۆرۆنا وەكوو چەك لە دژمان بەكار بھێنێت
  2020-02-26       231       

سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت ناكەونە ژێر پروپاگەندەكانی ئەمریكا و بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كاروباری دەوڵەت و ژیانی خەڵك راناگرن.

ئاوێنه‌: حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند كە رێگە نادەن ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە چەكێكی دیكە‌ی دوژمن دژی ئەوان.

بە وتەی رۆحانی، ئەمریكاییەكان دەیانھەوێت بە بڵاوكردنەوەی پروپاگەندا و گەورەكردنی قەوارەی مەترسییەكانی كۆرۆنا ھەموو چالاكییە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران بوەستێت و بەمشێوەیە لەگەڵ گەمارۆكان چالاكییەكانی دەوڵەت و خەڵكیش رابگرێت.

رۆحانی دەڵێت، ئەوان لەگەڵ ئەوەی بە ھەموو ھێزەوە دژی كۆرۆنا دەوەستنەوە، بەڵام كاروباری دەوڵەت و خەڵك راناگرن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×