بە هەزاران كەس كە لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە عێراق خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی
  2020-02-26       437       
٨ هەزار كەس كە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە عێراق، لە ژێر چاودێری تەندروستیدان. فەریق روكن محەمەد نیعمە، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری ئەمنی رایگەیاندووە، نزیكەی ٨ هەزار عێراقی كە لە ماوەی رابردوودا لە ئێران گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی دووچاری ڤایرۆسەكە نەبوون.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەكی عێراقیش بڵاویكردەوە، ٣٦ كەس كە لە ماوەی رابردوودا لە ئێران و چینەوە گەڕاونەتەوە، پشكنینەكانیان پاك دەرچووە.

هاوكات ٨ پارێزگای عێراقیش راگرتنی خوێندنیان لە خوێندنگەكان بۆ وادەی جیاواز راگەیاندووە، ئەوەش وەك رێوشوێنی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×