پۆلیسی راپەرین: بەهۆی سەرەی بەنزینەوە کەسێک کوژرا
  2020-02-26       992       
پۆلیسی راپەرین رایده‌گه‌یه‌نێت ''بەهۆی دروستبونی گرژی لەكاتی وەستانی سەرەی بەنزین هاوڵاتیەك لەناحیەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر كوژرا''.

ئاوێنه‌: شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرین لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی 25-شوبات لەناحیەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر هاوڵاتیەكی تەمەن 42 ساڵ كوژراو هۆكاری كوشتنەكەشی دەگەرێتەوە بۆ دروستبونی گرژی لەئێوارەی رۆژی 24ی شوبات لەكاتی وەستان لەسەرەی بەنزین لەیەكێک لەبەنزینخانەكانی ناحیەی ژاراوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا پێنج كەس بەتۆمەتی كوشتنی ئەو هاوڵاتەی دەستگیركراون و لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 406 لەیاسایی سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×