سەرۆکی هەرێم پيرۆزبايى له‌ هاوسه‌رۆکەكانى يه‌كێتی ده‌كات
  2020-02-26       256       
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،  پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى کرد به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيان به‌ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان.
 
ئاوێنه‌: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێكردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌ میانی په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، باسى له‌ ڕۆڵى ديارى يه‌كێتى له‌ قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كردووە و جه‌ختى له‌ گرنگيى پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزيى پێكهاته‌ و لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كاندا كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×