وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی عێراق راگرن
  2020-02-26       458       
له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم كرد و داوای لێكردن، گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی عێراق راگرن و بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
 
ئاوێنه‌: له‌ په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، ''به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی، داوا له‌ گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی راگرن، به‌تایبه‌ت بۆ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ركووك''.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانكردنی شاره‌كانی هه‌رێمیش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ''بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت، باشتره‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌متر هاتوچۆ له‌ نێوان شاره‌كاندا بكرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×