2020-02-27   879     
ئیزابیلا بیریرا دی خیسۆس – له‌گه‌ڵ هاتنه ژیانه‌وه وه‌ك كه‌سێكی توڕه‌ی ئیزعاج- خۆی نیشانی په‌رستیار و دكتۆره‌كان دا، كاتێك رۆژی 13 ی فێبریوه‌ری له ری‌و دی جانیرۆ له‌دایكبوو.
ئاوێنە: - لوقمان غەفوور: له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو منداڵێكی تره‌وه نه‌گریا، فۆتۆگرافه‌ری به‌توانا رۆدریگۆ كۆنستمان له نه‌خۆشخانه ساتی له‌دایكبوونی چه‌ند وێنه‌یه‌كی چركاند كه له‌یه‌كه‌م وێنه‌دا ئیزابیلا توڕه‌یه له هه‌موو دنیا، هه‌تا دكتۆری سه‌رپه‌رشتیاری له‌دایكبوونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌ی هێل –ی وتووه:"ترسام.. له‌به‌رخۆمه‌وه وتم، عیسای مه‌زن بیگرێنه".
په‌رستیارێكیش ده‌ڵێت:" تا ناوكه په‌تكمان نه‌بڕی نه‌گریا، دواتر كه گریا و توڕه‌یی له‌سه‌ر روخساری نه‌ما خۆشحاڵ بووین".
پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار جه‌خت ده‌كاته‌وه، من له‌دوای له‌دایكبوونی راسته‌وخۆ ده‌گری بۆئه‌وه‌ی بزانرێت سییه‌كانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بین له شله‌مه‌نییه‌كانی ناو جه‌سته‌یی.
به‌ڵام دایكی ئیزابیلا به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه:"خۆشحاڵم كچه‌كه‌م به روویه‌كی قاره‌مانانه‌وه له‌دایكبوو".
به‌ڵام هێڵ نووسیویه‌تی:"له‌دایكبوونی منداڵێك به‌توڕه‌یی له زه‌مه‌نی كۆرۆنا ڤایرۆسدا".