دوو سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون
  2020-02-27       882       
وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، دوو سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون.

ئاوێنە: وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا وەڵامی ئەو هێرشەی داوەتەوە و 114 سەربازی سوپای سووریای کوشتووە.

شەڕی نێوان چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و سوپای سووریا لە ئیدلب بەردەوامە، لە دواین پێشهاتیشدا، چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، توانیان شارۆچکەت سەراقب لە دەستی سوپای سووریا دەربهێننەوە و جارێکی دیکە کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×