ئێران بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەرکرد
  2020-02-27       598       
حكومەتی ئێران بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.

ئاوێنە: لیژنەی نیشتمانی ئێران و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێیان دەركرد، بە پێی بڕیارەكان پشووی خوێندن لەسەرجەم زانكۆكانی ئێران بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر درێژكرایەوە، لەو شارانەی ڤایرۆسەكەشی تێدا بڵاوبۆتەوە، نوێژی هەینی بۆ ماوەیەكی نادیار راگیرا.

رۆژی هەینیش بڕیار لەسەر پڕۆسەی خوێندنی سەرجەم خوێندنگاكان دەدرێت بە درێژكردنەوەی پشوو یان هەر بڕیارێكی تری پێویست بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە،

هاوكات داواش لە هاووڵاتیان دەكات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت گەشتی نێوان شارەكان ئەنجام نەدەن، هەرچەندە لە بازگەكان پشكنین بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت و هەر كەسێكیش نیشانەكانی لێدەربكەوێت، بۆ ماوەی ١٤ رۆژ دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×