2020-02-27   531     
به‌هۆی په‌تای (Kovid-19)ه‌وه، كوێت و قه‌ته‌ر هاووڵاتییانیان له ئیتاڵیا و ئێرانه‌وه ده‌گوازنه‌وه.
ئاوێنە: به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)ه‌وه، كوێت و قه‌ته‌ر بڕیاریاندا به گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانیان له ئیتاڵیا و ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی كوێت بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ هێڵی ئاسمانی كوێت به‌هۆی په‌تای (Kovid-19)ه‌وه گه‌شتێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوێت له شاری میلانۆی ئیتاڵیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له پاڵ كوێت-دا كه هاووڵاتییانی له ئێران ده‌هێنێته‌وه، میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی-یش فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له‌و دوو وڵاته‌دا.
په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له ٨٠ هه‌زار كه‌س تووشی بوون.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه له جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه دوو هه‌زار و ٧٤٦ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.