ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەلاوی كۆدەبێتەوە
  2020-02-27       557       
بەگوێرەی نوسراوێكی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی متمانەدان بە كابینە نوێیەكەی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد كە دوای كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیاردراوە ئەمڕۆ كاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی متمانەدان بە كابینە نوێیەكەی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەڕێوەبچێت.

هاوکات حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پرۆسەكە (سەد لە سەد) بە دیموكراتی بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “سبەینی بە پشتیوانی خودا دەنگدان لەسەر یەکەمین کابینەی پاڵێوراوانی سەربەخۆ و کەسانی دەستپاک بەڕێوەدەچێت، کە دەتوانن ماف بۆ گەلی عێراق و شکۆ بۆ دەسەڵاتەکەی بگەڕێننەوە”.

وتیشی،”وادەی چاوپێکەوتنی کەسانی “شەرەفمەندە” لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا، ئەو کەسانەی کە رەزامەندی نیشتیمانیان بەدەستهێناوە و بەرگریان لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کردوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×