سەنتەری میترۆ: با میدیاكان هاوبەش بن لە روبەروبونەوەی كۆرۆنا
  2020-02-27       501       
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان داوا دەكات میدیاكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی خۆپاراستن لە نەخۆشی "كۆرۆنا" پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییە بكەن بۆ بڵاوكردنەوەی رێنمایی و هۆشیاری خۆپارێزی تەندروستی، نەبنە سەكۆیەك بۆ بەرهەمهێنانی ترس و پروپاگەندە، پشت بە سەرچاوەی رەسمی ببەستن.

ئاوێنە: سه‌نته‌ری میترۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وتی "لەپاش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و و تەندروستی و پەروەردە پلانەكانیان بۆ رووبەروبوونەوەی قۆناغی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە راگەیاند، كارێكی باشە رۆژانە وەزیرەكانی تەندروستنی و ناوخۆ زانیاری و رێوشوێنی تازە بۆ رووبەروبوونەوە دەدەنە رای گشتی، لەپاڵ ئەو هەوڵانەیان، هاوڵاتیان چاویان لەو دوو وەزارەتەیە لە چالاككردنی چاودێری نەخۆشخانە و بازاڕ، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی گشتی".

سەنتەری میترۆ ئەوەشی خستۆتەڕو: لەم قۆناغەدا ڤایرۆس ناپرسێت كوڕی كێیت، سەر بەكام حزبیت و ئایینەكەت چییە؟ مەترسییە بۆ سەر هەمووان، هەمووان دەبێت هاوبەش بین، لە رووبەرووبوونەوەی، بە تایبەتیش پێویستە میدیاكان لە رێگەی بەرنامەی هۆشیاری تەندروستی هاوبەش بن لە پلانی قۆناغی خۆپاراستن، رۆڵی بەرچاوتریان هەبێت لە هۆشیاركردنەوەی تەندروستی.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: بڵاوكردنەوەی راپۆرت و هەواڵ سەبارەت بە تەندروستی گشتی، رووبەڕووبونەوەی پەتا و نەخۆشییە گواستراوەكان، هاوكاری هاوڵاتیان دەكات لە پاراستنی ژیانیان، ئەمەش پەیامێكی پیرۆزە، ئەم پەیامە دەبێت پشتببەستێت بە زانیاری روون وردبینی و راستگۆیی.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×