باڵیۆزێكی پێشوی ئێران بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداو بەرپرسێكیش توشی ڤایرۆكە بو
  2020-02-27       1028       

یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەو باڵیۆزی پێشوی ئەو وڵاتەش لە ڤاتیكان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: میدیاكانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویان كردەوە كە ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای مەعسومە ئیبتیكار، یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان، پۆزەتیف بوە.

هەروەها بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی "روسیا تودەی"، هادی خەسرەو شاهی، باڵیۆزی پێشوی ئێران لە ڤاتیكان و سەرۆكی پێشوی نوسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران لە میسر، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، تا ئێستا 26 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەئێران گیانیان لەدەستداوەو 245 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكەش تۆماركراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×