بۆردی وتاری
ئایینی و زانستی شاری سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف، چەند رێنماییەك بۆ
خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ مزگەوتەكان دەركردو دەشڵێت، بڕیارماندا وتاری
هەینی لەم هەفتەیەوە لە 10 خولەك زیاتر نەبێت.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا
بڵاویكردەوە، ئەندامانی بۆردی وتاری ئایینی و زانستی شاری سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان
سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا چەند بڕیارو رێنماییەكان دەركردوەو داوایان كردوە لەوتارو
ئیدارەی مزگەوتەکاندا کاری پێبکەن.
رێنمایی و
بڕیارەكان:
۱/ بڕیارماندا وتاری هەینی لەم هەفتەیەوە
لە ۱۰ خولەک زیاتر نەبێت، ئەویش بۆ باسکردنی ڕێگاکانی خۆپارێزی، ڕێنمایی،ئامۆژگاری، ورەبەخشین.
۲/ ژنان بەشداری نوێژی بەکۆمەڵ ناکەن، سود
لەهۆڵی ژنان وەربگرن بۆ نوێژخوێنانی تر تاکو قەرەباڵغی هۆڵە سەرەکیەکان کەم بکرێنەوە.
۳/نابێت ڕێگەبدرێت بە منداڵانی ناباڵق بێنە
هۆڵی نوێژ خوێنانەوە، ئەمەش بۆ پاراستنیان.
٤/ هەوڵ بدەن پیرو
بەساڵاچوان، نەخۆش، بەشداری نوێژی بەکۆمەڵ نەکەن.
٥/ داوا لە خەڵک
بکەن چەندی دەکرێت بە دەمامکەوە بێنە ناو مزگەوت.
٦/ داوا لە خەڵک
بکەن لەماڵەوە دەست نوێژ بگرن.
۷/ داوا لەخەڵک بکەن پرسە لە مزگەوت و هۆڵەکان
دانەنێن، با کەس گللەیی نەکات لە نەهاتنیان بۆ پرسەکان، دەکرێت لەڕێگای تلفون، نامەوە
سەرەخۆشی لەخاوەن مردو بکرێت. داوابکرێت، لەئێستادا شەکراوخواردنەوە، ئاهەنگ گێڕان
ڕابگیرێت.
٨/ داوا لەحکومەت
و لایەنی بەرپرسیار دەکەین نێرگەلەو یانەی شەوانەو شوێنی مەیخانەو گشت ئەو شوێنانە
دابخرێت، کە خەڵکی لێ کۆدەبێتەوە.
۹/ بەڕێوەبەری مزگەوتەکان خۆیان بەرپرسیارن
لە دابینکردنی سابون و شامپۆو مەوادی (تعقیم)، چاودێریکردنی پاکوخاوێنی مزگەوت، دەوامی
کارمەندان.
۱۰/ حوجرەو بنکەکانی قورئان خوێندن تا کاتی
نادیار ڕادەگیرێن.
۱۱/ چاوەڕوانی (الانتضار) بۆ نوێژی سونەت نەمێنێت،
دەتوانرێت نوێژی سونەت لەماڵەوە بکرێت.