چوار پەرلەمانتاری دیكەی ئێران توشی كۆرۆنا بون
  2020-02-28       487       

بەپێی قسەی محەمەد عەلی وەكیلی، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران، چوار پەرلەمانتاری دیكەی ئەو وڵاتە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

ئاوێنە: محەمەد عەلی وەكیلی، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا، ئاشكرایكردوە، پشكنینی كۆرۆنا بۆ 30 پەرلەمانتاری ئێرانی كراوەو تا ئێستا ئەنجامی پشكنینی چوار پەرلەمانتاریان پۆزەتیڤە.

بەڵام وەكیلی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی نەدركاندوە.

پێشتر هەریەكە لە ئەحمەد ئەمیرئابادی فراهانی و موجتەبا زولنوری، نوێنەرانی قوم و مەحمود سادقی، نوێنەری تاران لەپەرلەمانی ئێران، رایانگەیاندبو كە توشی كۆرۆنا بون.

هەروەها پێشتر راگەیەندرابو كە هەریەكە لە ئێرەج حەریرچی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی و مەعسومە ئیبتیكار، یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان، توشی كۆرۆنا بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×