توركیا: لە کاتی ئەنجامدانی ھێرشەكەدا ھیچ گروپێکی چەکدار لە دەوروبەری یەکەکانماندا نەبون
  2020-02-28       695       

توركیا رەتیدەكاتەوە لەكاتی ئەنجامدانی هێرشەكەدا بۆ سەر سەربازانی وڵاتەكەی لە ئیدلب كە تێیدا 33 سەرباز كوژران، هیچ گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆن لەدەوروبەری یەكەكانی سوپای وڵاتەكەیدا بوبن. ئەوەش وەك وەڵامدانەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا كە وتبوی، ئەو سەربازانەی توركیا كە بۆردومان كراون لە نێو ریزی چەكدارانی "تیرۆریست"دا بون.

ئاوێنە: خڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند "لە کاتی ئەنجامدانی ئەو ھێرشەدا ھیچ گروپێکی چەکدار لە دەوروبەری یەکەکانماندا نەبون".

ئاکار ئەوەشی خستەڕو''سەرەڕای ئەوەی دوای یەکەم ھێرش جارێکی دیکە ھۆشداریدرا ھێرشەکە ھەر بەردەوام بو، لە کاتی ئەو ھێرشەدا ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنیش کرانە ئامانج."

وەزیری بەرگریی تورکیا، وتیشی"لە دوای ھێرشەکەوە لە رێگای فڕۆکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامێرە سەربازییەکانەوە زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی رژێممان بە چڕی بۆردومان کردوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی بەرگری روسیا، رایگەیاند، بۆردومانەكەی سوپای سوریا لە ئیدلب بۆ سەر پێگەی چەكدارە "تیرۆریستەكان" بوەو دواتر رون بۆتەوە كە سەربازانی توركیا لەنێو ریزەكانی ئەو چەكدارانەدا بون.

وەزارەتی بەرگری روسیا جەختی كردبوەوە كە "نەدەبو هیچ یەكەیەكی توركی لەشوێنی بۆردومانەكەی سوریا بونایە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×