2020-02-28   1871     
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی جه‌خت له‌ڕێنماییه‌كانی ده‌كاته‌وه بۆ خۆپارستن له‌ڤایرۆسی كۆرۆناو ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌فته‌ی داهاتو، هه‌فته‌یه‌كی هه‌ستیاره بۆ خۆپارێزی له‌په‌تای كۆرۆنا.
ئاوێنه: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردۆته‌وه كه بریتییه له:
1- هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.
2- داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.
3- ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتیانی تر نەبێت.
4- هەر هاووڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەڕەکی (سەرچنار).
5- هەر هاووڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەڕابێتەوە لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.