کەعبی‌ داوا لەپەڕلەمانتاران دەکات دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌پلانی‌ حزبه‌كان‌و ده‌نگ به‌كابینه‌كه‌ی‌ عه‌لاوی‌ بده‌ن
  2020-02-28       571       
حەسەن کەعبی‌
حەسەن کەعبی‌، جێگری‌ یەکەمی‌ سەرۆکی‌ پەڕلەمانی‌ عێراق داوا لەپەڕلەمانتاران دەکات دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌پلانی‌ حزبه‌كان‌و ده‌نگ به‌كابینه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی‌ بده‌ن.

ئاوێنه‌: بڕیاره‌ سبه‌ی‌ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌مه‌به‌ستی‌ متمانه‌ به‌خشین به كابینه‌ وزارییه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی‌ كۆببێته‌وه‌.

حەسەن کەعبی‌ داوا لەپەڕلەمانتاران دەکات دەستهەڵبگرن لەجێبەجێکردنی‌ پلان‌و بەرژەوەندی‌ حزبەکانیان‌و کابینەکەی‌ عه‌لاوی‌ تێپەڕێنن‌و ده‌نگی‌ پێبده‌ن. 

ناوبراو ده‌ڵێت، ده‌بێت نوێنەرانی‌ خەڵک ڕێز لەدەستورو یاسا بگرن لەدانیشتنەکەی‌ سبەینێ ده‌نگ بەکابینەکەی‌ محمەد تۆفیق عەلاوی‌ بده‌ن‌و نەکەونە دوای‌ بەرژەوەندی تەسکی‌ حزبەکانەوە کە بەردەوام چاویان بڕیوەتە پشکپشکێنە بەناوی‌ یەکڕیزیی‌ نیشتیمانی‌‌و بەرکەوتەی‌ هەڵبژاردنەکانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×