عه‌لاوی‌ داوای‌ دواخستنی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ سبه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كات
  2020-02-28       832       
محەمەد تۆفیق عەلاوی

محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عێراق داوای‌ دواخستنی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ سبه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: بڕیار بو سبه‌ی‌ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌مه‌به‌ستی‌ متمانه‌ به‌خشین به‌كابینه‌ وزارییه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی‌ كۆببێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو نوسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ پەرلەمانی عێراق کردوەو داوایکردوە، بەئامانجی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتی نوێ، کۆبونەوە نائاسایی پەرلەمان بۆ متمانەدان بەکابینەکەی بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×