دۆناڵد ترەمپ: کڕۆنا لەناکاو وەک موعجیزەیەک دیار نامێنێت
  2020-02-29       4227       

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رۆژێك دێت پەتای كۆڤید دیارنەمێنێت، ئەوەش وەك پەرجو (موعجیزە)یەك وایە.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی وتەیەكیدا لە كۆشكی سپی دوێنێ پینجشەمە سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند ” ڤایرۆسەكە رۆژێك دیارنامێنێت، وەك پەرجویەك وایە، دیارنامێنێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد “لەوانەیە لای ئێمە دۆخەكە پێش ئەوەی بەرەو باشی بڕوات خراپتربێت، لەوانەشە لێرە نەمێنێت، دەبینین چی رودەدات، كەس لە راستیدا لەوبارەیەوە زانیاری نیە، بەڵام ئێمە رێكاری ناوازەمان گرتوەتەبەر و بەردەوامدەبین”.

وتەكانی ترەمپ هاوكاتە لەگەڵ لێدوانە جیاوازەكانی كارمەندانی ئیدارەكەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تا ئێستا لە سەرو 50 وڵاتی جیهان بڵاوبوەتەوە و رێژەی زۆری قوربانیانی پەتاكە كە بە كۆڤید-19 ناسراوە لە هەریەك لە وڵاتانی چین و ئێراندایە.

هاوكات ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان سێشەممەی رابردو سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هۆشداریدایە هاوڵاتیانی وڵاتەكە و داوایكرد خۆیان بپارێزن.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×