2020-02-29   3094     
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه گوایه به‌رپرسانی ئێران تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌شاری (قوم) گواستۆته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌یان، ناڕازییان ئاگریان له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی گه‌ڕه‌كێكی شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران به‌ردا.
ئاوێنه: هاووڵاتیانی نیشه‌جێی شاری ته‌وحید وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌به‌رده‌م بنكه ته‌ندروستییه‌كه كۆبوونه‌وه‌و ئاگریان له‌به‌شێكی بنكه ته‌ندروستییه‌كه به‌ردا.
له‌مباره‌یه‌وه فاتیمه نه‌ورۆزیان، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له زانكۆی زانستی پزیشكی رایگه‌یاندووه ، كه هیچ تووشبوویه‌ك له‌بنكه ته‌ندروستییه‌كه بوونی نییه.