شاندێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەدواداچون لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە سلێمانی
  2020-02-29       485       
شاندێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدواداچون لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاوێنە: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بۆ بەدواداچون لەبارەی رەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتوەتە شاری سلێمانی".

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ڕێککارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لە شاری سلێمانی بەسەردەکاتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆتایی مانگی رابردو لەشاری وهان-ی چین بڵاوبوەوە، لە ئێستا هەڕەشە لە جیهان دەکات و حکومەتیش هەرێمی کوردستانیش رێکارەکانی بۆ خۆپارێزی و روبەڕوبونەوە لەو ڤایرۆسە دەستپێکردوە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لەسەرانسەری وڵاتدا هەشت حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە رێنماییە فەرمییەكانەوە بۆ خۆپاراستن لە توشبون بەو پەتایەی کە لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا تەشەنەی سەندوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×