ئەردۆغان: لە سوریا دەمێننەوە و ناکشێنەوە
  2020-02-29       571       
ئەردۆغان ڕایگەیاند، لەسەر داوای خەڵکی سوریا چونەتە ناو ئەو وڵاتە، تا ئەو کاتەی قەیرانی وڵاتەکە چارەسەر نەکرێت، دەمێننەوە و ناکشێنەوە.

ئاوێنە: لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانتارانی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دەیانەوێت ناوچەیەکی ئارام بۆ ئاوارەکانی سوریا دروستبکەن.

وتیشی، تا ئێستا 18 هەزار کۆچبەر لە تورکیاوە پەڕینەتەوە بۆ ئەورپا، بەردەوامیش دەبن لە ڕێگەدان بە چونی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

هەر لە وتارەکەیدا ئەردۆغان وتی، ئەوانەی سوریایان کردۆتە سێ پارچە دەیانەوێت تورکیاش دابەش بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×