2020-02-29   483     
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگاند "گومانلێكراوێكی ڤایرۆسی كۆرۆنایان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی به‌رگری شارستانی له‌ناوچه‌ی عوبه‌یدی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له‌به‌غدا گواستۆته‌وه".
ئاوێنە: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: "دوای نیوه‌شه‌وی دوێنێ ئاگاداری كۆنترۆڵی به‌رگری شارستانی كراوه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكی گومان كردن به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه".
هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی ده‌شڵێت: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌موده‌ست تیمێكی فریاكه‌وتنی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی عوبه‌یدی كراون و گومانلێكراوه‌كه بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رمۆك كراوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه كه‌سه گومانلێكراوه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی و دوای ته‌واو بوونی پشكنینه‌كان، ئه‌نجامه‌كانی بڵاوده‌كرێنه‌وه.