ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کۆریای باشوور بەرزبووەوە
  2020-02-29       775       
ناوەندی بەدواداچوونی تەندرووستی کۆریای باشوور رایگەیاند، ٥٩٤ کەسی دیکە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە.

ئاوێنە: لە روونکردنەوەیەکدا ناوەندی بەدواداچوونی تەندرووستی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوە کرد کە ٥٩٤ کەسی دیکە لە رۆژانی رابردوو تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە، ناوەندەکە راشیگەیاندووە کە ٤٧٦ کەسی نێو ژمارەکە دانیشتووی شاری دایگۆ-ن.

هاوکات ١٢ حاڵەتی تووشبوو لە سیئۆل-ی پایتەختی ئەو وڵاتە تۆمار کراوە و کۆی گشتیی گەیشتووەتە ٧٤ کەس.

شایەنی باسە ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو وڵآتە گەیشتە ٢ هەزار و ٩٣١ کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×