وەزیری تەندروستی: پشکنین بۆ 12 گومانلیکراوی هەڵگری کۆرۆنا ئەنجامدراوە، 10 کەسیان پاک بووە
  2020-02-29       2485       
وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ 12 گومانلیکراوی هەڵگری کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە 10 کەسیان ئەنجامەکەیان پاک بووە، هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبون.

ئاوێنه‌: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،ئەو کەسانەی گومانی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە لێدەکرا، لە کۆی 12 کەس لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئەنجامی پشکنینی 10 کەسیان دەرچووە و دەرکەوتوە، ئەنجامەکانیان نێگەتیڤە و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبون، چاوه‌ڕی ئه‌نجامی پشكنینی دوو كه‌سه‌كه‌ی تر ده‌كه‌ین.

وتیشی، لە 16 دەروازە، پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو هاولاتیانە دەکرێت کە لە ولاتی ئێران و شوێنەکانی دیکە دێنە ناو خاکی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، لە 21 شوێن لە هەرێمی کوردستان، هەزار و 850 کەس خراونەتە کەرەنتینە، داواشی لە هاوڵاتیان کرد ئەو کەسانەی لە ولاتی ئێران دەگەڕێنەوە خۆیان بچنە لای تیمەکانی تەندروستی بۆ ئەوەی بخرێنە کەرەنتینە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، دڵنیایی دایە هاوڵاتیان تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×