وەزارەتی تەندروستی عێراق داواکارییەک ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانەکان دەکات
  2020-03-01       447       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ''دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا، داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانەکان دەکەن لە پێناوی پاراستنی تەندروستی هەمو لایەک لەم کاتەدا سەرجەم گردبونەوە جەماوەرییەکان رابگیرێن''. 

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لە 24 کاتژمێری رابردودا، چەند حاڵەتێکی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە بەغدا تۆمارکراوە، داوا لە گەلی عێراق دەکەن کە پێویستە پابەندی رێنماییەکانی پەیوەست بە خۆپارێزی و دروستنەکردنی کۆڕوکۆبونەوەی فراوان بن، ئەوەش بە ئامانجی بەرگرتن لە بڵابونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوامە لە چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکان، لە روانگەی تەندروستییەوە داوای راگرتنی هەمو جۆرە کۆبونەوەیەکی خەڵک لە گۆڕەپانەکان دەکەن، ئەوەش لە پێناوی پاراستنی هاوڵاتیان و خێزانەکانیان. 

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تاوەکو ئێستا لەسەرانسەری وڵاتدا 13 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون  و داواشیان لە هاوڵاتیان كردوە  پابەندبن بە رێنماییە فەرمییەكانەوە بۆ خۆپاراستن لە توشبون بەو پەتایەی کە لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا تەشەنەی سەندوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×