2020-03-01   711     
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بههۆی تهواونهبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی، دانیشتنی نائاسایی بۆ دەنگدان لەسە بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت بۆ نیو کاتژمێر دواخست.
ئاوێنە: لەوبارەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە، ئەو دانیشتنە نائاساییەی ئەنجوومەنی نوێنەران کە چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ دەنگدان لەسە بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ساز بکرێت بۆ نیو کاتژمێر دواخراوە.
بەپێی ئاژانسی ناوبراو، لەبەر تهواونهبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی، دانیشتنەکە بۆ نێو کاتژمێر دواخراوە.
پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو کە هێشتا رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو نەبووە، تا دانیشتنی نائاسایی بۆ دەنگدان لەسە بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ساز بکرێت.
چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ساز بکرێت.
بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی عێراق بە تایبەتی سوننە و کورد لەسەر میکانیزمی دانانی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.