ئەمڕۆ وەزیری دارایی واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنی مامۆستایانی گرێبەست دەكات
  2020-03-01       785       

دوای ئەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری بە ھەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست دا ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات و مامەڵەكانیان لە وەزارەتی دارایی تەواو دەبێت.

ئاوێنە: ئەحمەد عەبدورەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 6/11/ 2019، وە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019، تایبەت بەهەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گڕێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە. ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیاریەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری. دوای دوو رۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمرۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی تریش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گڕێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی تریش تەواو بێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×