هەوڵی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدرێت بۆ رۆژی چوارشەممە
  2020-03-01       501       
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠، دوای ئەوەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەهۆی تەواو نەبوونی ژمارەی یاسایی ئامادەبووانی پەرلەمانتاران، دواخرا، دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بۆ رۆژێکی دیکە دوابخرێت.
 
ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی پەرلەمانی بە کەناڵی سۆمەرییە نیوزی عەرەبی راگەیاندووە کە لەلایەن ئەو گروپانەی کە پاڵپشتی لە کابینەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەکەن، هەوڵی ئەوە دەدرێت دانیشتنەکە بۆ رۆژی چوارشەممە دوابخرێت.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە کە لایەنەکانی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو دانیشتنە نائاساییەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت و کابینەکە یەکلایی بکرێتەوە.

لە ئەگەری تەواوبوونی  ژمارەی یاسایی ئامادەبووانی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکە و بەدەست نەهێنانی دەنگی پێویست بۆ متمانە پێدان بە کابینەی عەللاوی، ئەوا دەبێت سەرۆککۆماری عێراق لە ماوەی ١٥ رۆژدا کەسێکی دیکە راسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×