سەرجەم مەزارگە ئاینییەکانی بابل لە ترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داخران
  2020-03-01       408       

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بابل رایگەیاند، لە ترسی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم مەزارگە ئاینییەکان لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق بە رووی زیارەتکاراندا داخران.

ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بابل ئاماژەی بەوە کرد حوسێن مەندیل-ی پارێزگار فەرمانیکردووە، سەرجەم مەزارگە ئاینییەکان لە پارێزگاکە بە رووی زیارەتکاراندا دابخرێن و بەپێی راگەیەندراوەکە،  پارێزگاری بابل، حوسێن مەندیل ئەو فەرمانەی لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە داوە.

شایەنی باسە دوێنێ شەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردبوویەوە کە پێنجی حاڵەتی دیکەی تووشبوون  بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکراون، کە چواریان دانیشتوی بەغدان ئەوەی دیکە دانیشتووی پارێزگای بابل-ە.

بەوەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە ١٣ کەس کە شەشیان لە شاری بەغدا، پێنجی دیکە لە پارێزگای کەرکووک، و یەکێکی دیکە لە پارێزگای بابل و یەکێکی دیکەیش لە پارێزگای نەجەف-ە.

تووشبووەکەی پارێزگای نەجەف خوێندکارێکی ئێرانی بوو کە دیپۆرتکراوەتەوە بۆ وڵاتەکەی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×