وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە خۆپیشاندانی ملیۆنی
  2020-03-01       544       
دەستەی بەرێوبەرانی خۆپیشاندانەكان بانگەوازێكی كردووە تیایدا داوای خۆپیشاندانێكی فراوانی كردووە بۆ جەختكردنەوە لە داواكاریی خۆپیشاندەران و رەتكردنەوەی كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.

ئاوێنه‌: بە كردەوەش خۆپیشاندەران لە زۆربەی پارێزگاكانەوە بەرەو گۆڕەپانەكانی شاری بەغداد بەرێ‌ كەوتوون. بۆ یەكەمین جاریش خۆپیشاندانەكان بەری كەرخی شاری بەغدادیش دەگرێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە كابینەكەی عەلاوی هێشتا ئاستەنگی گەورەی لەبەردەمدا ماوە و دەنگدان لەسەری چەند جارێك دواخراوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیش گرتنەبەری رێ‌ وشوێنی توندی لە بەغداد و پارێزگاكانی تر راگەیاند.

سەرچاوەكە داخستنی ناوچەی سەوزی راگەیاند بۆ رێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ دزەكردن بۆ ناوچەی سەوز.

هاوكات پردی (سنەك) یش كە لە چەند رۆژی رابردودا كرابۆوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە داخراوەتەوە بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆ گەیشتن بە ناوچەی سەوز.

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی داوە لە كۆبونەوەی فراوانی خەڵكی و بە هۆكاریكی زانیوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×