سبەی دوشەممە موچەی یەك وەزارەتی تر دابەش دەكرێت
  2020-03-01       1517       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دوشەممە تەنها موچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"سبه‌ی دوشه‌ممه ٢٠٢٠/٣/٢ ‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ‌ دابه‌ش ده‌كرێت."

ئەو موچەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا دابەشی دەكات، موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوەو تا ئێستا بەشێكی زۆری فەرمانبەران لەگەڵ تێپەڕبونی نزیكەی 40 رۆژدا، هێشتا موچەیان وەرنەگرتوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە پشت بەو بڕە پارەیە دەبەستێت كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەڵام تا ئەمڕۆش بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق، بەغدا ئەو پارەیەی رەوانە نەكردوە.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی، تا ئەمڕۆ یەكشەممە به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه‌و هۆكاره‌كه‌شی نازانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×