وەزارەتی تەندروستی عێراق: دو حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە بەغدا تۆماركران
  2020-03-01       1013       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دو حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا تۆماركراون و لە سلێمانیش چوار حاڵەتی نوێ تۆماركراون كە سەرجەمیان بەم دواییانە لە ئێران بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دو حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكە لە بەغدا تۆماركراون و هەروەها تۆماركردنی چوار حاڵەتی توشبونی بە ڤایرۆسەكەش لە سلێمانی پشتڕاستكردۆتەوە كە پێشتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە راگەیەندرابون. 

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

بەو پێیە ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 19 كەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە تەواوی فەرمانگەكان و هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە رێنماییەكانی شانەی قەیرانەكانەوە بۆ روبەڕوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×