تەرمی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز گەیشتەوە هەرێمی كوردستان
  2018-12-22       1803       
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز

ئەمڕۆ(شەممە) تەرمی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و بڕیارە هەر ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێكدا لەسلێمانی بەخاك بسپێردرێت. 

ئاوێنە: هەرچەندە بڕیار بو كاتژمێر 10:30 خولەكی شەوی رابردو تەرمی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز لە ئەڵمانیاوە بگاتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی كاتی فڕینی فڕۆكەكەوە، تەرمی ناوبراو كاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. 

كاتژمێر هەشت لەفڕۆكەخانەی هەولێر بە ئامادەبونی پارێزگاری شارەكەو چەند بەرپرسێكی حكومی و دۆستان و هاوبیرانی، بەڕەسمی پێشوازی لەتەرمی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز كرا. 

پێشتر بنەماڵەكەی لە پەپامێكدا رایگەیاندبو كە پاش گەیشتنەوەی بۆ هەولێر، تەرمی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز دەهێنرێتەوە شاری سلێمانی و لەشوێنێکی تایبەت و بە ئامادەبونی دۆست و خانەوادەو هاوبیرانی لە گۆڕستانی (گردی شێخ مارف) بەخاک دەسپێردرێت. 

رۆژی شه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×