سوپای عێراق رەتیدەكاتەوە هێرشكرابێتە سەر بنكەیەكی سەربازی هاوپەیمانان لە پارێزگای سەڵاحەدین
  2020-03-01       365       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەربە سوپای عێراق رەتیكردەوە هێرشكرابێتە سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای سەڵاحەدین و دەشڵێت، هیچ هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەنزیك قەزای خورماتو لە پارێزگای سەڵاحەدین بونی نییە.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەكان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاند هەواڵی بۆردومانكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان لە قەزای خورماتو سەربە پارێزگای سەڵاحەدین بڵاوكردۆتەوە.

وتوشیەتی"ئێمە تەواوی ئەو هەواڵانە رەتدەكەینەوەو جەختدەكەینەوە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەنزیك ئەو قەزایە بونی نییە."

پێشتر میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە كە بە موشەك هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی عێراق لە نزیك قەزای خورماتو لە پارێزگای سەڵاحەدین كە بنكە سەربازییەكە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×