دەنگۆی كشانەوەی عەلاوی لەپێكهێنانی حكومەت هەیەو "عەبدولمەهدی"ش سبەی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت
  2020-03-01       678       

دەنگۆی كشانەوەی محەمەد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، لە پێكهێنانی حكومەت لەئارادایەو نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراقیش دەڵێت، عادل عەبدولمەهدی سبەی دوشەممە هەڵوێستی رەسمی خۆی سەبارەت بە مانەوەی لە سەرۆكایەتی حكومەت رادەگەیەنێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیای عێراقییەكان، بڕیارە محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كشانەوەی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رابگەیەنێت ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق شكستی هێنا لە دەنگدان بە كابینەی حكومەتەكەی.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، پەرلەمانی عێراق شكستی هێنا لە گرێدانی دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی عەلاوی، ئەوەش بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاساییەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی رایگەیاند، نیسابی یاسایی تەواو نییە، وتی، عەلاوی تەنها سبەی دوشەممەی لەبەردەمدایە بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی.

لەلایەكی دیكەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە، عادل عەبدولمەهدی داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردبێت هەڵوێستی نوێی هەبێت سەبارەت بە مانەوەی لە سەرۆكایەتی حكومەت.

نوسینگەكەی عەبدولمەهدی وتویەتی"هەڵوێستی عادل عەبدولمەهدی هەمان ئەو هەڵوێستەیە كە بەڕەسمی لە پەیامێكیدا رۆژی 19ی شوبات ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردوە."

لەگەڵ ئەوەش رونیكردۆتەوە"عادل عەبدولمەهدی دوای كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی دیاریكردوە كە سبەی دوشەممە 2ی ئازارە، هەڵوێستی رەسمی خۆی رادەگەیەنێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×