نۆرەی دڵ چییە؟
  2019-03-02       3020       

نۆرەی دڵ "جەڵتە" بریتیە لەیەكێك لەنەخۆشیەكانی دڵ و كاتێك ڕودەدات كەڕێگەی چونی خوێن بۆ دڵ دەگیرێت، ئەوەش بەهۆی مەینی خوێن یان زیان لێكەوتنی ماسولكە دەبێت لەئەنجامی رەقبونی خوێنبەرەكان و رەقبونی دیواری خوێنبەرەكان.


ئاوێنە: راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: كاتێك خوێنبەرەكانی بەشێوەیەكی كاتی گرژدەبن و چونی خوێن بۆ دڵ كەم دەبێتەوە ئەگەری رودانی نۆرەی دڵ دەبێت، ئەگەر دابەشكردنی خوێن بۆ ماوەیەكی درێژ ڕونەدات و خانەی ماسولكەكان بەتەواوی تێكبشكێن یان بمرن، ئەوا بەگوێرەی رێژەی زیان لێكەوتنی ماسولكەكان پەككەوتن یان مردنی لێدەكەوێتەوە.


نۆرەی دڵی لەناكاو راستەوخۆ لەدوای دەركەوتنی نیشانەكان ڕودەدات، بەمەش دەبێتە هۆی مردنی لەناكاو.

 


نیشانە سەرەكیەكانی نۆرەی دڵ:


- پەستان و ئازار لەناوەڕاستی سنگ، كە بۆ چەند خولەكێك بەردەوام دەبێت یان دێت و دەڕوات.

- بڵاوبونەوەی ئازار بۆ شان و مل و قۆڵ.

- ناڕەحەتبونی سنگ لەگەڵ سەرسوڕانی كەم.

- لەهۆشچون، ئارەقەكردن، رشانەوە یان هەناسەتەنگی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×