2020-03-04   761     
بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩) كه گیانله‌ده‌ستدانی ٩٢ كه‌سی له ئێران لێكه‌وتووەته‌وه، كاریگه‌ری نه‌كردووەته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا.
ئاوێنه: زه‌نگه‌نه كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت (ئۆپیك) و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسایه به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩) كه گیانله‌ده‌ستدانی ٩٢ كه‌سی له ئێران لێكه‌وتووەته‌وه كاریگه‌ری نه‌كردووەته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا.
هەروەها وه‌زیری نه‌وتی ئێران راشیگەیاند، کە به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌كو پێشوو له ئێران به‌رده‌وامه.