رێککەوتنی ئەمەریکا - تاڵیبان: تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە
  2020-03-05       1665       

ڕاپۆرت: کارتەر مالکەسیان
وەرگێڕان: سەفەر محمد ساڵح

 

پاش زیاتر لە هەژدە ساڵ شەڕوکوشتار لە ئەفغانستان و لەدەستدانی چەندین هەل، دواجار ئەمریکاو تاڵیبان لە سەروبەندی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنامەیەکی ئاشتی مەرجداردان. وەک پێشەکیەک بۆ ڕێککەوتنەکە، هەردوولا ئارەزوەندانە لە (۲۲ی شوبات)ەوە توندوتیژیەکانیان کەمکردەووە و شەڕ وەستا. هاوکات ڕێککەوتنەکە چەند مەترسیەکیشی تێدایە، وەک ئەو هەڕەشانەی پێشبینی دەکرێت لەوپڕۆسە ئاشتییەداو هەروەها نابێت ئەوەش لەبیربکرێت کە ڕێککەوتنەکە باشترین هیوای واشنتۆنە بۆ کۆتایی هێنان بە ماوەدرێژترین شەڕی ئەمەریکا.
وتوێژەکانی سەرمێزی گفتوگۆ لەئەفغانستان کۆتایی بە گفتوگۆی ئاشتی هێنا کەلە( ئەیلولی ۲۰۱٨)ەوە دەستیپێکردبوو. کاتێک زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئاشتەوایی لەئەفغانستان دەرگای دیالۆگی بە ڕووی تاڵیباندا کردەووە. ئیدارەی دۆناڵدترەمپ دەستیکرد بە گفتوگۆیەکی دوولایەنە بەبێ حکومەتی ئەفغانستان و سەرۆک (ئەشرەف غانی)، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوبە ئاڕاستەی چارەسەری سیاسی لەنێوان هەموو پارتەکانی ئەفغانستان. لە کانونی دووەمی ۲۰۱۹، زاڵمای خەلیلزاد ئۆفەرێک سەبارەت بە خشتەیەکی کاتی بۆکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پێشکەش بە تاڵیبان کرد. لەبەرامبەردا تاڵیبان ڕازی بوو بە وازهێنان لەیارمەتیدانی ئەلقاعیدە و گرووپەتیرۆرستیەکانی ترو کەمکردنەوەی توندوتیژی و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لەگەڵ حکومەت و لایەنەکانی تری ئەفغانستان بۆ کۆتایی هاتن بە شەڕ.
بەڵام لە ئەیلولی ۲۰۱۹، کاتێک ڕێککەوتنی ئەمەریکا- تاڵیبان لەسەروبەندی ئیمزاکردندابوو، چەند ڕووداوێک لە بەرەکانی جەنگ ڕوویاندا، لە کۆتا خولەکدا دۆناڵدترەمپ لە (کامپ داڤید)ەوە گفتوگۆکانی ڕاگرت بەهۆی کۆژرانی سەربازێکی ئەمەریکی لەلایەن تاڵیبانەوە(ئەمەش ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی ناوخۆیی زۆر بووەوە ).
دواتر مایک پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بۆهەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا پێویستە پێشتر تاڵیبان توندوتیژیەکانی کەمبکاتەوە، کەلەڕابردوودا تاڵیبان ئەمەی بەتوندی ڕەتدەکردەووە.
لە تشرینی دووەم گفتوگۆکان دەستیانپێکردەووەو بەردەوام بوون تا شووباتی ۲۰۲۰. مایک پۆمپیۆ لە (۱۳ی شوبات)ڕایگەیاند پێشکەوتنی گرنگ لەگفتوگۆکان ڕوویانداوە، ئەمەش پێدەچێت لەئەنجامی ڕەخنەکانی مانگی ئەیلول دژ بە دۆناڵدترەمپ ناچاری کردبن و هەروەها سەرکردەی تاڵیبان ( هیبەتوڵڵا ئاخونزادە) بە داواکەی پۆمپیۆ ڕازی بوو.

 

ڕێگایەک بەرەو پێشەوە
بەهەرجۆرێک بێت داهاتووی ڕێککەوتنەکە ڕوون نیە. کە دەستبەردان لە توندوتیژی حەوت ڕۆژی دەستی پێکرد،لە (۲۹ی شوبات) چاوەڕێدەکرێت هەردوولا ئەمەریکاو تاڵیبان بگەنە ڕێککەوتن و خشتەیەکی کاتی دابنێن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.
 (۱۳۰۰۰ -۱۲۰۰۰)سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستان بوونی هەیە، پێویستە لەماوەی (۱۳٥) ڕۆژدا کەمبکرێنەووە بۆ (٨٦۰۰)سەرباز(خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هێشتا بە فەڕمی بڵاونەکراوەتەووە). هەر کە ئەمەریکا دەستی بە کشانەووە کرد، چاوەڕێ دەکرێت تاڵیبان بەڵێنەکەیان سەبارەت بە یارمەتی نەدانی تیرۆرستان جێبەجێ بکات.(۱۰-۱٥) ڕۆژ دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە، گفتوگۆی لایەنە ئەفغانیەکان بۆ بەردەوامی دان بە ڕێککەوتنە سیاسیەکەیان لەنێوان تاڵیبان، حکومەتی ئەفغانستان ونوێنەرەکانی تری کۆمەڵگەی ئەفغانی دەستپێدەکات.
هێشتا مەترسی بەلاڕێدابردن هەیە، کشانەوەی جبەخانەی سەربازی ئەمەریکا دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆرستی. لەوانەیە حکومەتی (غانی) ڕێککەوتنێکی نوێی سیاسی ڕەتبکاتەووە. هەروەها پاکستان لەگەڵ نیگەرانیەکانی سەبارەت بە هەژموونی هندستان لە ئەفغانستان، دەتوانێت فشاربخاتە سەر تاڵیبان دژی هەر ڕێککەوتنێک کەلەگەڵ بەرژەوەندیەکانی نەیاتەووە. 
هەروەها جیاوازی پراکتیکی لەنێوان حیزبەکانی ئەفغانستان هەیە، بۆنمونە، تاڵیبان ئەم دەستورەی ئێستا ڕەتدەکاتەووە، بەڵام بەدیلەکەیان ڕوون نیە. هەر گەڕانەوەیەک بۆ ئیمارەتەکەی ساڵانی (۱۹۹۰)کان بەلای (غانی) و ئەمەریکاشەووە قبوڵکراونیە. چەندجارێک  لەسەرکردەکانی پێشوو و ئێستای تاڵیبان بیستووە، وتویانە، لەجیاتی ئیمارەتی ئیسلامی، دەوڵەتێکیان دەوێت لەسەر بنەمای ئیسلام دامەزرابێت. بەڵام لێکۆڵەرانی ئیسلامی و سەرکردەکانی تاڵیبان نەیانتوانیووە پێناسەیەکی دیار بۆئەم زاراوەیە بکەن. پێدەچێت هاوشێوەی ئیمارەتی کۆن بێت، یاخود دەوڵەتێک بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بێت ودەکرێ دیموکراتیش بێت.بەڵام زۆرێک لە بیریارانی ئیسلامی و سەرکردەکانی تاڵیبان پێیانوایە کەئەفغانیەکان دەتوانن پێکەووە کاربکەن و لەدەوری مێزێک کۆببنەووە. 
واشنتۆن پێویستە هێمن بێت و ڕێگەبدات پڕۆسەکە تەواوبێت وبەردەوامبێت لەکشانەوەو فشارخستنەسەر حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان بەپێی پێوویست.

 

 

تاقیکردنەوەی گفتی تاڵیبان
خاڵی بەهێزی ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ئەمەریکاو تاڵیبان ئەوەیە کە کات بە ئەمەریکا دەدات ڕاستگۆیی ئەم گرووپە تاقیبکاتەووە. ئەگەر سەرکردەکانی ئەفغانستان ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکرد، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هەڵدەپەسێردرێت یاخود کانسڵ دەبێتەووە.
لەبەرئەوە واشنتۆن پێویستە کشانەوەی سەربازەکانی ڕابگرێت یاخود دووبارە هێزبنێرێتەوە ئەفغانستان ئەگەر تاڵیبان لەلای خۆیەوە مەرجەکانی جێبەجێ نەکرد. ئەمەش بەو مانایەی هێزی سەربازی ئەمەریکا وئیدارەی دۆناڵدترەمپ وکۆنگرێس پێویستە بە ئاگابن و کشانەوەی ئەمەریکا نەبێتە هەڵەیەک لایەنی تر سوودی لێببینن. هاوکات لەگەڵ تاقیکردنەوەی تاڵیبان، هۆکارگەلێکی زۆرهەن وەک کۆسپ لەبەردەم پڕۆسەی ئاشتی. ئەمەریکا کاتی زۆری لەبەردەمەبۆ گۆڕینی دانوسانەکە ئەگەر ناپاکی تاڵیبان سەلمێنرا.
لەباشترین دۆخدا، تاڵیبان پەیوەندیەکانی لەگەڵ (ئەلقاعیدە)دەپچڕێنێت وبە چارەسەری سیاسی ڕازی دەبێت  و خۆی بەدوور دەگرێت لە مۆنۆپۆل کردنی دەسەڵات. بەشێوەیەکی گشتی هەڵبژاردنی دیموکراسی و مافەکانی ژن و تەواوی مافەسیاسیەکان بۆ هەموو هاوڵاتیانی ئەفغانستان قبوڵە.لەئەگەری پێشێلکردن یان وەستانی گفتوگۆکان، ئەمەریکا بۆماوەیەکی درێژتر دەمێنێتەوە وەک لەوەی چاوەڕێدەکرێت،بەڵام دواجار هێزەکانی ئەمەریکا هەردەبێت ئەفغانستان جێبهێڵن. ئەم ڕێککەوتنی ئاشتیە دەشێ کۆتایی بە ناڕەحەتی و مەینەتی ئەفغانیەکان بهێنێت و ئاسایشی ئەمەریکاش پارێزراوبێت.
پابەندبوونی تاڵیبان بە ئاشتی بۆماوەیەکی درێژ هێشتا پرسیارە، تەنانەت ئەگەر گەرەنتی ئەوەش بدەن کە دژی تیرۆر بن وبە ڕێککەوتنی سیاسی پابەند دەبن. ئەگەر ئەوەهەیە تاڵیبان دووبارە چەک هەڵگرێتەوەو لە کاتی پاشەکشەی تەواوەتی ئەمەریکا، دەسەڵاتی وڵات بگرێتە دەست. ئەم ناڕاستگۆیە ئەستەمە ڕووبدات، بەڵام ناشتوانین ئەگەرەکان لەبەرچاونەگرین. ئەمەریکا لە ڕێگەی باڵوێزخانەکەی لەئەفغانستان دەتوانێت ئەم هەڕەشانە بڕەوێنێتەووە و بەردەوامبێت لە هاوکاری دارایی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و کۆمەڵگەی مەدەنی و هێزەکانی ئاسایش لە ئەفغانستان.
ئەم دامەزراوانە ناتوانن ڕێگەلە بزوتنەوەی تاڵیبان بگرن دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام دەتوانن وا لەم بزوتنەوەیە بکەن دووجار بیربکاتەوە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم کارە.هەروەها ئەمەریکا دەبێت سووربێت لەسەرئەوەی ئەگەر تاڵیبان لەپەیمانەکەی پەشیمانبێتەوە، ئەوا بە هێزی سەربازی دووبارە بیڕوخێنێتەووە. بەپێی بەیاننامەی هەندێ لە وڵاتان وەک پاکستان وڕووسیاو هەندێ وڵاتی تری هەرێمی دژایەتی خۆیان بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەو گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات دەربڕیووە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەمەریکا.
کێشەیەکی تری ئەم ڕێککەوتنەبەلای تاڵیبانەوە ئەوەیە کە ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی مەرجدار جێبەجێ نەکات. ئەمەریکا لە ماوەی شەڕی دوورودرێژی ئەفغانستان هەلی زۆری لەدەست داوە، پێویستە دووبارەی نەکاتەووە. ئەڵتەرناتیڤی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەفغانستانەوە ئەوەدەبێت کە شەڕ هەرگیز کۆتایی نایەت و ئەمەریکا تاک لایەنە بکشێتەووە. هەرچۆنێک بێت، هەر ناڕاستگۆییەک ڕێککەوتن بۆماوەیەکی درێژ دوادەخات، ئەوکاتە ئەمەریکا دەبێت بەزووترین کات بەدوای هەلی تردا بگەڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×