وێنە..لەبەغدا نەخۆشێكی كۆرۆتا بەتەواوی چاكبوەوەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت
  2020-03-06       647       

دكتۆر جاسب لەتیف عەلی حجامی، بەڕێوەبەری تەندروسی كەرخ لە بەغدا رایگەیاند، توشبویەكی كۆرۆنا بەتەواوەتی چاكبۆتەوەو نەخۆشخانە بەجێدەھێڵێت.

ئاوێنە: دكتۆر جاسب لەتیف عەلی حجامی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەهەژماری خۆی لە فەیسبوك، چەند وێنەیەكی سێڵفی خۆی و هاوڵاتییەكی لەگەڵ كارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی فوڕات بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندوە، كە ئەو هاوڵاتییە توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایەو بەتەواوەتی چاكبۆتەوەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەرخ لە پۆستێكی دیكە لە فەیسبوك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك رایگەیاندوە، كارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی فوڕات ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی یەكەم چاكبونەوەی نەخۆشی كۆرۆناو دەرچونی لە نەخۆشخانەكە.

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×