2020-03-06   966     
پشكنینی ته‌ندروستی هاوڵاتییه‌ك
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا شانه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌عێراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، به‌پێی یه‌كێك له‌بڕیاره‌كان پشوی سەرجەم فەرمانگەکانی عێراق تاوەکو 15و پشوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن تا 21ی ئەم مانگە درێژده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ هه‌ینی شانه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌عێراق كۆبوه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه درا:
- پشوی سەرجەم فەرمانگەکانی عێراق جگه له‌دامه‌زراوه ته‌ندروستی‌و ئه‌منییه‌كان تاوەکو 15ی ئه‌م مانگه درێژده‌كرێته‌وه.
- پشوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن تا 21ی ئەم مانگە درێژده‌كرێته‌وه.
- تا 15ی ئه‌م مانگه ده‌رفه‌ت ده‌درێت به‌و عێراقییانه‌ی له‌ئێران ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان كه‌نتینه ده‌كرێن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ.
- هاوڵاتیانی فه‌ره‌نساو ئیسپانیا بۆیان نییه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
بەپێی ئامارەكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تا ئێستا ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراقدا گەیشتۆتە 38 حاڵەت، دو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراون.