تەرمی گەنجێك لە بەغدا دۆزرایەوە
  2020-03-07       337       
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی بەغدا کەوتەوە و تەرمی گەنجێکیش لە نزیک پردی سنەک دۆزرایەوە.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی کەوتەوە و ژمارەیەک لە هەردوولا برینداربوون و چەند خۆپیشاندەرێکیش دەستگیرکران.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤیش، دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی لە نزیک پردی سنەک راگەیاند، کە تەمەنی 19 ساڵ بووە و بە گولـلە کوژراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×