ئێران… لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا هەزار و ١٣٤ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
  2020-03-07       741       
لە ئێران ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزترین ئاست تۆمار دەكات و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا هەزار و ١٣٤ كەس تووشی ڤایرۆسەكە دەبن و كۆی گشتی تووشبووان بۆ چوار هەزار و ٧٤٧ كەس بەرزدەبێتەوە.

ئاوێنه‌: كیانوش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئیران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٣٤ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی تووشبووان بۆ چوار هەزار و ٧٤٧ كەس بەرزبووەتەوە و ١٢٤ كەسیش گیانیان لە دەستداوە و ٩١٣ی تریش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەكانیان جێهشتووە.

شایەنی باسە تا ئێستا دوو كەس لە سەقز گیانیان لە دەستداوە و لە سنە ٤٢ كەس و لە كرماشان ٢٧ كەس و ئیلام ١٣ كەس و ورمێ‌ ١١ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئەوەش لە كاتێكدایە پەرلەمانتارێك و ڕاوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، حكومەتیش لە هەوڵێكدا بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هاتوچۆی نێوان شارەكان سنوردار دەكات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، هەموو ڕێوشوێنێكیان بۆ خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر و لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەماهەنگیەكی زۆر باشیان هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×