مه‌رجه‌عێكی ئایینی شیعه‌كانی عێراق و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
  2020-03-07       517       
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئه‌لئه‌خبارییه‌ دوێنێ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هادی موده‌ریسی، مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ موده‌ریسی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاوێنه‌:هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌شی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا موده‌ریسی له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نێو شاری قوم-ی ئێران چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.

هاوكات چالاكوانان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق ، تووشبوونی مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق و هاوسه‌ره‌كه‌ی یان پشت راستكردۆته‌وه‌.  

هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی موحسین موده‌ریسی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌ ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی هادی موده‌ریسی به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ ده‌چێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×