هێڵی ئاسمانی شانشینی ئوردن دەنگۆیەک دەربارەی بەغداد رەت دەکاتەوە
  2020-03-07       670       

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی شانشینی ئوردن رایگەیاند، گەشتەکانی نێوان عەممان – بەغداد رانەگرتووە. 

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەری سۆمەریە نیوز، عەبدوڵا ئەلزیود، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی شانشینی ئوردن لە عێراق دەنگۆی وەستانی گەشتەکانی نێوان بەغداد –  عەممان-ی رەتکردەوە. 

هاوکات ئەلزیود وتیشی، ''تا ئێستا گەشتەکانی نێوان هەردوو پایتەخت بەردەوامە، تەنها هەندێک گەشت هەڵپەسێردراوە بەهۆی کەمیی داواکاریی و گەڕانەوەی هاووڵاتییان. نووسینگەکانمان لە عێراق لە زۆربەی شارەکان هەیە و ئەوانەی خوازیارن دەتوانن بەرێگەی ئەوانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن''.

لەلایەکی دیکەوە پێشووتر هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاندبوو کە ئوردن گەشتەکانی لەگەڵ عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگرتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×