2020-03-07   421     
لیژنەی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٩ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه.
ئاوێنه: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی کە لە چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩) گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته، سێ هه‌زار و ٧٢ كه‌س.
لیژنەی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٩ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوه.
به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی کە لە چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩) گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته سێ هه‌زار و ٧٢ كه‌س كه دووانیان له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ بوون.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه تووشی ئه‌و په‌تایه بوون به‌رزبۆته‌وه بۆ ٨٠ هه‌زار و ٦٥١ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٤٨٩ كه‌سیان خراپه.
لیژنەی ته‌ندروستی نیشتمانی چین تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ٥٠٢ كه‌س گومان ده‌كرێت تووشی په‌تاکه بووبن و ئه‌وانه‌یشی کە خراونه‌ته ژێر چاودێرییەوە بۆ ٢٢ هه‌زار و ١٧٧ كه‌س كه‌م بوونه‌ته‌وه، هەروەها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی کە چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ ٥٥ هه‌زار و ٤٠٤ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ٦٠ حاڵه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا تۆمار كراون كه له وڵاتانی دیكه‌وه چوونه‌ته چین.