عێراق نزیكەی ٤٠ ملیار دۆلار لەكڕینی فڕۆكەی جەنگی بەهەدەر دراوە
  2020-03-07       765       

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونیكردەوە، نزیكەی 40 ملیار دۆلار لە كڕینی فڕۆكەی جەنگی بەهەدەر دراوە.

ئاوێنه‌: عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بەپێی رێككەوتننەكانی پێشووی نێوان بەغداد و واشنتۆن و لە كۆی ٢٠ فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف١٦، تەنها ٣ فڕۆكە رادەستی هێزی ئاسمانی عێراق، كراوە. باسی لەوەشكرد، عێراق پارەی زۆری لە بانكەكانی ئەمریكا هەیە و دەتوانێت وەریان بگرێتەوە و گرێبەستی سەربازیی نوێ لەگەڵ وڵاتانی تر ئیمزا بكات.

روونیشیكردەوە، نزیكەی ٤٠ ملیار دۆلار لەكڕینی فڕۆكەی جەنگی جۆری ئێف ١٦ بەهەدەر دراوەو پێویستە ئەو كەسانەی لە دۆسێی گەندەڵیی تێوەگلاون، دادگایی بكرێن و سزا بدرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×